هانا: شەوی سێشەممە ١٢ی رەزبەری ١٤٠١، دوو برا بە ناوەکانی سەعید شێرزاد چالاکی مافەکانی منداڵان و بەندکراوی سیاسی دێرین، و هەروەها عەلی شێرزاد خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە، دوو شارۆمەندی تر بە ناوکانی سەلیم پیشداد خەڵكی گوندی قاڕنێ لە ناوچەی نەغەدە و کامڕان خدرینژاد خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
