چارەنووسی شارۆمەندێکی بەندکراو نادیارە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لەگەڵ تێپەر بوونی ٤ مانگ لە دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئەمیر سەیدی” هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی بەردەست نیە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی قوڵی بنەماڵە و کەسوکاری .

ئەمیر سەیدی تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی عەلی ، رۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢" بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا گواسرابووەوە .
هێزە ئەمنیەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە دەستیان گرت بە سەر کەلوپەلەکانیشیدا و لەگەڵ خۆیان بردیان .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار بنەماڵەی ناوبراو لە ماوەی ئەم ٤ مانگەدا تەنیا یەکجار توانیویانە چاویان بە کوڕەکەیان پکەوێت .

سەرچاوەکە لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا رایگەیاند ، باوکی ئەمیر سەیدی لە کاتی بینینی کوڕەکەی بە هۆی قورسی ئەشکەنجەدانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە ، نەیتوانیبوو کوڕەکەی بناسێتەوە .

پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو تا ئەم ساتە لە سەر جەم مافەکانی بێبەش کراوە .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular