هانا: لە رۆژانی رابردوودا دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی سیروان حسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز و کاوە محەممەدی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سنە، کە بە مەبەستی کۆچ کردن بەرەو ئوروپا لە ئێران چووبوونەدەر لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتی تورکیەوە دەستبەسەر و بەڕێی ئێران کراونەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە پاش گەیشتنەوەیان بۆ فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە رفێندراون و تا ئێستا بنەماڵەکانیشیان هیچ هەواڵێکیان لە دۆخ و چارەنووس و شوێنی دەستبەسەکرانیان لەبەردەستدا نییە.