بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١١ رۆژە دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سۆهەیب ئێقباڵی و ئاروین ئێقباڵی خەڵکی پاوە دەستبەسەر کراون بەڵام تائێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسیان بەردەست نیە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی درووست بوونی نیگەرانی جدی کەسوکاریان .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لە رێکەوتی "١٨ی گوڵانی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی کرماشان ڕاگوێزراون .