بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی زیاتر لە دوو مانگ لە دەستبەسەر کرانی دوو برا بە ناوەکانی “رەحمان و کەریم قوبادی” خەڵکی ئاوایی “دەرەتفێ” سەربە شاری مەریوان ، هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسیان بەردەست نیە .
رەحمان قوبادی تەمەن 36 ساڵ باوکی دوو منداڵ و کەریم قوبادی تەمەن 36 ساڵ ، شەوی شەممە "١٦ ی سێپتێمبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران و تا ئێستا چارەنووسی ئەم دوو برا نادیارە و ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی کەس و کاریان .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ لەم ماوەی ئەم دوو مانگەدا بنەماڵەی ئەم دوو برا تەنیا یەکجار توانیویانە بڕۆن بۆ دیتنی کەریم قوبادی بەڵام زانیاریەک سەبارەت بە رەحمان قوبادی بەدەست نیە .