لەم ڕۆژانەدا کۆبوونەوەی لێپرسینەوەی پەخشان عەزیزی روژنامە نوسی کورد لە لقی ٥ی لێپرسینەوەی دادسەرای ئەمنی ئەوین بەڕێوەچووە و دوای ڕاگەیاندنی تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا”، سزانامە بۆ دۆسیەکە نووسراوە و بۆ لێکۆڵینەوەی کۆتایی نێردراوەتە بەردەم لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری .
پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ رۆژنامە نووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٢" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گواسرایەوە .
شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .
خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو