پیرانشار: شارۆمەندێک وێڕای ئەشکەنجە دەستبەسەر کرا 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “شیناوا” لە ناوچەی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە وێڕای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر دەستبەسەر کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعات بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەسکەندەر بیسپار و وێڕای شکاندنی دەرکا و پەنجەرە کە بووەتە هۆی ترس و سامی ئەندامانی بنەماڵە، دەستیان کردبوو بە پشکنینی ماڵەکیان و ئەشکەنجە و ئازاری ئەسکەندەر بیسپار و دواتر دەستبەسەریان کردووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکار و شوێنی گرتنی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular