هانا: لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەممەد ئەمین کەسرەوی خەڵکی ئاوایی “نمنجە” لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، کاتێک محەممەد ئەمین کەسرەوی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و پێچانی برینەکانی سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە نەخۆشخانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر چارەنووسی ئەم شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.