هانا: ڕۆژی یەکشەممە”۲۱ی جۆزەردانی ۱۴۰۲، شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.
هاوکارانی هانا ناوی ئەو هاووڵاتیانەیان بە ناوەکانی "محەممەد مەحمود فەقا، خەڵکی ئاوای "خۆرینچ"، حەبیب خۆشنود، خزر مەحموودپوور، جەمال ڕەسووڵ زادە، سەدرەدین قەیتەران و عەبدولڕەحمان قەیتەران" خەڵکی ئاوای "کانی مەلا"ی پیرانشار ڕاگەیاندووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەو هاووڵاتیانە بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا بە توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.
