بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سەلاح سوری” خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم شارۆمەندە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە سێڕیانی جەلدیانی پیرانشار دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .