پیرانشار ؛ دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سەلاح سوڵتانی” خەڵکی ئاوایی “سەرۆکانی” و ئەمیر فەقە” خەڵکی ئاوایی “خۆڕنج”ی پیرانشار لە ماڵەکانیان و بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular