پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەکانی ئیران

هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە”٣٠ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەمەد شێخاڵی” خەڵکی گوندی’شین ئاوایی” پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ئیران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی حکومەت بەبێ بڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتای وتە سەر ماڵی ناوبراو هەوڵی پشکنینیان دابو.
هەروەها، لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "فێریدۆن نەبی"، تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular