هانا: ڕۆژی سێشەممە”۲۲ی نڤامبڕی۲۰۲۲”هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “زەینەب باتونە”خێزاندار و دایکی سێ منداڵ و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ گواسترایەوە.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی تردا؛ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی "ئومێد ئازاد داوەر" خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی دووشەممە"١٤ی نڤامبڕی٢٠٢٢"لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
