هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١، هێزەکانی ئیتلاعات لە پیرانشار دوو شارۆمەندیان بە ناوەکانی سابیر ئوسلووب نیشتەجێی گوندی “کێلە سپیان” و جەلال تەباک خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، سابیر ئوسلووب و جەلال تەباک بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری گرتنی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
بەپێی بەندی ٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، دەستبەسەر کردنی سەرەڕۆیانەی ئەم دوو کەسە پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.