پشتیوان ئەفسەر زیندانی سیاسی لە گرتنگەی شەهرامفەری سنە مانی لە خواردن گرت

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار : زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی “پشتیوان ئەفسەر” سێ ڕۆژە لە گرتنگەی شەهرامفەری سنە مانی لە خواردن گرتووە .

ئەم سەرچاوەیە لە وتووێژ لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایگەیاند ؛ پشتیوان ئەفسەر زیاتر لە هەشت مانگە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە و بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەو دۆخەی کە تێدایە مانی لە خواردن گرتووە .

 

پشتیوان ئەفسەر تەمەن 39 ساڵ خەڵکی ئاوایی "نێی" شاری مەریوانە .

 

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular