پشتڕاستکردنەوەی ناوی ٣٥ کەسی دەستبەسەرکراو لە شارەکانی ئابدانان و ئیلام

کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکان ساڵی ١٤٠١ لە ئێران، بە مەبەستی دروستکردنی تۆقاندن ، ڕفاندن و دەستبەسەرکران بەشێوەی سەرەڕۆیانە لە نێوخەڵکدا لە شارە جیاجیاکانی ئێران ئەنجام داوە.

ئەم دەستبەسەرکردنانە لە شار و شارۆچکەکانی کوردنێشین و بەلوچستان بە شێوازی زۆرەملێ و نامرۆڤانە ئەنجام دراون و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بە هۆی توندی لێدان لە کاتی ڕفاندندا، دەستبەسەرکراوەکان تووشی مردنی مێشک و تەنانەت مردن و برینداربوونی قەرەبوو نەکراوە بوون .
کاردانەوەی توندوتیژانەی بەسیج و هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە دەستبەسەرکراوانی ناوچەی کورد و بەلوچستان ئەوەندە نامرۆڤانە بووە کە کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان لە ئاست ئەو ڕەفتارە توندوتیژانە بێدەنگ نەبوون و کاردانەوەی جیددییان نیشان دا.
لەم ڕاپۆرتەدا ناوی چەند کەسێک دەهێنین کە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شارەکانی ئابدانان و مورموری (ئیلام) دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

۱_ یەزدان عارفی نیا
۲_ محەممەد فەرزی
۳_ئەمین فەرزب
۴_ مێهدی شامورادی
۵_ کامەران سۆهرابی
۶_ سینا حەقیرسەحەر
۷- موسەدق بەیگی
۸_ یوسف مورادی
۹_ سۆنیا شەریفی
۱۰_ ڕامین سەیدی
۱۱_ ئەمیرحوسەین شامورادی
۱۲_ مێهدی خەلیلی
۱۳_ ئیحسان مونشی زادە
۱۴_ ڕامین سەلمانی
۱۵_ میلاد ئەنساری
۱۶_ ئەمیرحوسەین مورادی
۱۷_ یاسر ئەنساری
۱۸_ پووریا محەممەدزادە
۱۹_جاسم شەهوندەری
۲۰_ نور محمد هێدایت یان
۲۱_ ڕوحوڵڵا یوسف زادە
۲۲_ موسا جوزی
۲۳_ عیسمەت جوزی
۲۴_ڕەحمان نەجاتی
۲۵_ کەریم زارعی
۲۶_ محەممەد بازیار
۲۷_ موسا بازیار
۲۸_ ئیحسان مورادیان
۲۹_ ئەمیر ئاراونە
۳۰_ محەممەد ئاروانە
۳۱_ ئەمیرزا موسەوی
۳۲_ ئەمیر حوسەین موسەوی
۳۳_ سامان قاسمی
۳۴_ ڕوحوڵڵا ڕەحیمی

ئەمە لیستی ناوی ئەو کەسانەیە کە لە سەرچاوەی ئاگادارەوە پێمان گەشتوە 

سەرچاوەکان:
بانگەوازی زاگرۆس
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
پەیامنێر: شۆرش محی
 

RELATED ARTICLES

Most Popular