بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە شاری ئابدانانی کرماشان، کچێکی ١٦ ساڵ بە ناوی “سۆنیا شەریفی”خەڵکی ئابدانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ماوەیەکی کەم دوای دەستبەسەرکردنی، لە یەکەم دادگایی کرانی حوکمی موحارەبەی بەسەردا سپێندراوە و بە بنەماڵەکەیان ڕایانگەیاند.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم حوکمە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە هاوکاری و پێشگیری لە ئێعدامی گەنجان لە ئێران بکەن.
لە هەمان کاتدا ناوبراو بەلە مترسی لە سێدارەدانی بە شێوازی کۆماری ئیسلامی (خۆکوشتن، جەڵتەی مێشک، و وەستانی دڵ) لەسەرە.