بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆهانا: “ئەمیر محەممەد بەختیاری” ٢٣ ساڵە کوڕی عەباس و خەڵکی پاکدەشت، بە پەروەندەی ژمارە “١٤٠١٩١٩٢٠٠٠٦٦٥٩٧١١” لە دادگای ئینقلاب و مەلەفی ژمارە “٠١٠٠٩٩١”ی لقی ٤ی لێکۆڵینەوەی پاکدەشت، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری پاکدەشت دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە لێکۆڵینەوەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، گواستراوەتەوە بۆ بنکەی ناوەندی سوپای پاسداران.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە خراوەتەڕوو، ئەمیر محەممەد بەختیاری لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدایە بەمەبەستی تۆمارکردنی دانپێدانانی زۆرەملێ.
ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی لە بنەماڵەی ناوبراو کردوە کە ئەگەر گیرانی منداڵەکەیان لە میدیاکانەوە بڵاوبکرێتەوە، ئێمە لە چارەنووس و سەردانەکەیان بێبەشتان دەکەین.
دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر ناردنی ژمارەی کەیسەکە بۆ ئەو خێزانە، تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
