هانا: ئەمڕۆ هەینی”۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲”شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئاروین حوسەینی” خەڵکی گوندی “بەڵەبزان” و “ئاسۆ سادقی تەمەن ۱۹ ساڵ، “ئاژوان سادقی” ئالان ڕەحمەتی” خەڵکی گوندی “دێشە” لەپاوە و” پێشەوا درودگەر”تەمەن ٢٤ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکاندا ۹ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
