پاوە: دەستبەسەرکردنی قارەمان کەریمی پارێزەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی شەممە”٧ی خەزەڵوەری۱۴۰۱، قارەمان کەریمی، پارێزەری خەڵکی پاوە، لە کاتی گەڕانەوەی لە تاران لە بنکەی پۆلیسی ڕێگای بیستۆن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆگرتوخانەی شاری پاوە گواسترایەوە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی مێهر ١٤٠١، نگین مەحموودی، هاوسەری قارەمان کەریمی، پاش ئامادەبوونی لە دادگای پاوە دەستبەسەر و پاش پێنج ڕۆژلە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد کرا.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular