هانا: رۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٨ی ژولای ٢٠٢٢)، بەندکراوێک لە شەقامی رەساڵەت پەنا مخابراتی پاوە، هەوڵی هەڵاتنی داوە و مەئموورانی بەرپرسی گواستنەوەی بەندکراوەکە بە دەمانچە تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا بە خەستی بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، سێ گوللـە بەر ئەم بەندکراوە کەوتووە و هەموویان لە پشتێن بەرەو سەرەوەیان پێکاوە و پاش نیو کاتژمیر بەشی فریاکەوتن و ئامبوڵانس گەیشتوونێ و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.