پاوە: ئایدا دەروێشی تەمەن ١٧ ساڵ دیسان دەستبەسەر کرایەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ١١ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئایدا دەروێشی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی پاوە لە پێوەند لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ئەمینی، دیسانەوە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوەتەوە. 

شایانی باسە ئایدا دەروێشی لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاش چەند رۆژ بەندکران، بە نووسین و واژۆ کردنی بەڵێننامە ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular