بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا رۆژی دووشەممە ٤ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ پارسا قوبادی لە بریندارەکانی شۆرشی ژن ژیان ئازادی ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا
سەرچاوەیکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ هێزەکانی حکومەت بە پێ پێدانی مۆڵەتی قەزای پارسا قوبادیان لە شوێنی کارەکەی باوکی دەستبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار
هەر وەها ئەم سەرچاوەیە لە درێژەی وتووێژەکەدا رایگەیاند تا ئێستا بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ئەم لاوە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی راگرتنی کورەکەیان بێ ئاکام بووە و لە دەستپێراگەیشتنی بە عیلاج و دەرمانەکانی بێبەش کراوە ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری پارسا .
پارسا قوبادی ١٨ ساڵان کوری فەرهاد ، خەڵکی ئاوایی شاهینی سەر بە کامیاران و دانیشتووی کرماشان لە ریکەوتی ٢١ ی نوامبری ٢٠٢٣ لە مانگرتنی گشتی بە هۆی تەقەی هێزە سەکوتگەرەکانی حکومەت دەموچاوی بەر فیشەکی ساچمەیی کەوت و هەر دوو چاوی کوێر بوو
