ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی زیاتر لە ٧٤٠ ڕۆژە کە عوسمان مامە تەمەن ٥٥ ساڵ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە بەدەست نیە .
عوسمان مامە کوڕی حەسەن خێزاندار و خەڵکی بۆکان ، لە رێکەوتی "٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١" لە جەریانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی دوای هاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوکاراری هانا زیادی کرد ؛ ١٥ مانگ بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی عوسمان مامە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان و بەیتی رەهبەری بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنوس و دۆخی منداڵەکەیان بێ ئەکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی زیاد بوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە .
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ؛ عوسمان مامە لە ماوەی ئەم ٧٤٠ ڕۆژ بەندکرانەدا ، لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .