ورمێ؛ ڕفاندنی ٢٠ منداڵ و لاو  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا:ڕۆژی پێنجشەممە”٣ی نوامبری٢٠٢٢” لە شاری ئیسلام ئابادی ورمێ، لانیکەم ٢٠ منداڵ و هەرزەکار لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندران کە ئەم منداڵ و لاوانە تەمەنیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٨ ساڵدایە.

تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسناوی ئەو منداڵ و گەنجانە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بدڕێت" عەباس نەوبەخت"  ناوی ئازەری و ناوی ئەسڵی"نۆبەخت بادویی ئەسلانیک [عەبدۆیی] خەڵکی گوندی "گەنگچین"ی ورمێ، بەرپرسی ڕاستەوخۆی کوشتن و دەستبەسەرکردنی لاوانی ئازادیخواز لە ئیسلام ئاباد، ورمێ و فەرماندەی بنکەی بەسیجن.

گرتن و هه ڕه شه کردن و لێدان له منداڵان و خوێندکاران دژ به بنه ما سه ڕه تایه مرۆیی و ئه خلاقیه کان و پێشێلکردنی گه وره ی مافه کانی مرۆڤ و منداڵانە کە تاکه ڕێگاش بۆبەرگری لەم  ئەم چەشنە کارە،  ئاگادارکردنه وه یه له کاتی خۆیدا له ده ستگیرکردن یان لێدانی منداڵ و خوێندکاران له لایه ن دایک و باوک و مامۆستایانه وه .
بێ گومان کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە، گوشار و هەڕەشە لە بنەماڵەکان دەکات و بە بەڵێنی ئازادکردنی خێرای منداڵەکانیان بێدەنگیان دەکات. بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووە کە نابێت مرۆڤ بەم جۆرە ڕێوشوێنانە بترسێت و پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرێت کە ئاگادارکردنەوە لە کاتی خۆیدا باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دەستگیرکراوەکان

RELATED ARTICLES

Most Popular