ورمێ ؛ ڕفاندنی هاووڵاتیەکی یارسانی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە”١٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢”هاووڵاتییەکی یاسارانی بە ناوی “سۆرنا ڕامیار”،٢٠ ساڵە کوڕی هەیبەت، قارەمانی چەندین دەورەی وەرزشی رەزمی و خەڵکی شارەکی زیباشاری قەسرشیرینی کرماشان، لە لایان هێزە کانی حکومەتی ئیران لە ورمێ ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ناوبراو بۆ سەفەر رۆشتوە بۆ ورمێ و هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵەی لێی میوان بوە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular