بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هاووڵاتییەکی یاسارانی ناسراو بە “سۆرنا ڕامیار”٢٠ ساڵە کوڕی هەیبەت، قارەمانی چەندین پێشبڕکێی وەرزشی رەزمی و خەڵکی شارەکی زیباشاری قەسرشیرین لە کرماشان، بۆ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ورمێ وە بۆ ئیتلاعاتی کرماشان گواسترایەوە.
ئەم سەرچاوە زیادی کرد: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢٢، دادستانی کۆماری ئیسلامیی کرماشان ئەم هەواڵەی بە بنەماڵەی ناوبراو ڕاگەیاند.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی شاری ورمێ ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
