لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، لەم رۆژانەدا “سەیاد دەروێشی ” برای “فەرجاد دەروێشی” لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا ، لە ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ ناوبراویان دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە گواستووەتەوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لەدژی ئەم شارۆمەندە ، بەردەست نیە .
