بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێک بە ناوی “ئەفشین نژادعەزیز” فوتساڵیستی کورد خەڵکی ورمێ لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستبەسەر کراوە .
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە ناڕەزایی بەرامبەر ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری یاری فوتساڵ لە ورمێ بووە .