ورمێ: جەریمەی ٩ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی “بانگەشە دژی حکومەت” 

هانا: لە رۆژانی رابردوودا ٩ شارۆمەندی خەڵکی مهاباد لەلایەن دادگای ئینقلاب لە ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی مەسعود رەجەبی بە تۆمەتی “بانگەشە دژی حکومەتی ئیسلامی ئێران” هەر کامەیان سزای دانی ٦ میلیۆن تمەن جەریمەیان بە سەردا سەپاوە. 

ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەیە: 

١. بەهمەن یوسف‌زادە 
٢. فەریدون مووساپوور 
٣. فەرهاد مووساپوور 
٤. سۆران حسێن‌زادە 
٥. ئیمان عەبدی 
٦. سیروان نووری 
٧. ئەفشین مام ئەحمەدی 
٨. سیاوەش عەینی 
٩. کەیوان ئەندار 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە رۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ (١٢ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، کۆبوونەوەی دادگای ئەم شارۆمەندانە بەڕێوەچوو و لە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی" رزگاریان بوو بەڵام تۆمەتی "بانگەشە دژی حکومەتی ئیسلامی ئێران"یان بەسەردا سەپا و هەر کامەیان سزای دانی ٦ میلیۆن تمەن جەریمەی بە سەردا سەپاوە.

ئەم شارۆمەندانە رۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ – (٩ی ژانوییەی ٢٠٢١) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەرۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە لە مهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی سپا لە ورمێ کرابوون. دواتر لە مانگی رێبەندانی ١٣٩٩ پاش کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەیان گواستبوویاننەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ و لە مانگی رەشەمەی ١٣٩٩دا بە دانانی بارمتە تا بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا ئازاد کرابوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular