ورمێ: بڕیاری دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک درێژکرایەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، بڕیاری بەندکرانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی یوسف رەحمانی خەڵکی شنۆ لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە شنۆ قۆڵبەست و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازرایەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی یوسف رەحمانی لەبەردەستدا نییە و ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular