ورمێ: رزگار بوونی رەمەزان شێخۆ لە سێدارە پاش ٢٣ساڵ 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١، بەندکراوێک کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو بە ناوی رەمەزان شێخۆ تەمەن ٧٥ ساڵ و باوکی پێنج منداڵ و خەڵکی “دیزەج”ی مەرگەوەڕ لە ناوچەی ورمێ، پاش تێپەڕبوونی ٢٣ ساڵ بەندکران بە رەزایەتی بنەماڵەی حەسەن نیکزاد و دانی یەک میلیارد و ٢٠٠ میلیۆن تمەن، سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو ساڵی ١٩٩٩ بە شێوەی نەخوازراو کەسێکی بە ناوی حەسەن نیکزاد کوشتبوو. بەم بۆنەوە دەزگای داد و قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندبوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular