هانا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی مارسی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناوی “ڕەسوڵ کەریمی” ٣٠ ساڵە، کوڕی شەهاب و خەڵکی عەشیرەتی بۆلی لە پارێزگای ئیلام، کە لە کاتی ڕاپەڕینی شۆرشی # ژینا_ئەمینی، لە زیندانی ناوەندی شاری ئیلام بە خواردنی حەب ، هەوڵی خۆکووژی داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو دوای ئەوەی دۆسیەکەی لە زیندانی ناوەندیدا پرۆسێس نەکراوە، بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکووژی داوە ، که بۆ شۆردنەوەی گەدە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕازی لەم شارە.
