هەمەدان؛ ڕفاندنی چێشتلێنەرێک لەلایەن هێزەکانی بەسیجەوە

هانا: لە پەیوەندی لەگەڵ دەستبەسەرکران و ڕفاندنی گەنجان لەلایەن هێزە بەسیجیە کان و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ڕۆژی یەکشەممە” ٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢٢” لە شاری هەمەدان هاووڵاتییەک بە ناوی”فەرشید جەباری ” ٢٨ ساڵە ، کاسب و یەکێک لە چێشتلێنەرە بەئەزموونەکانی ئەم شارە ، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەمەدان لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە جل ئاسییەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە بگوترێ لە پەیوەندییە دووبارەکانی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگاکانی ئەمنییەکان ، هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ناوبراو نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular