بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” هەتاو ئەکرەمی خەڵکی تکاب و دانیشتوویی بۆکان بە دانانی بارمتەی ٦ ملیارد تمەنی ئازاد کراوە .
هەتاو ئەکرەمی ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لەگەڵ توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
ناوبراو دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بە هۆی بڵاو کردنەوەی پۆستی ڕەخنەگرانە لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی و دادخوازی خوێنی کوڕە مامەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرابوو .
هەتاو ئەکرەمی کچە مامی مێهراج ئەکرەمی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینایە کە لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و پاشان لە رێکەوتی "٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢" لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئئیتڵاعات گیانی لە دەستدا .
مێهران ئەکرەمی تەمەن ٣٣ ساڵ ، وەرزشوانی تایکواندۆ و خاوەن چەندین مەقامی پاڵەوانیەتی لە ئاستی وڵاتدا بوو .