بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا : لە رۆژانی رابردوو هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی پەناخوازێکی سیاسی بە ناوی شەهرام ئەحمەدی خەڵکی مەریوان ، دانیشتووی بەریتانیا و دوو برا و باوکیان دەستبەسەر کردووە
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بریتیە لە : فەرید ئەحمەدی ٥٥ ساڵان باوکی بنەماڵە ، ئەیوب ئەحمەدی و عەبدوڵڵا ئەحمەدی ٢١ ساڵان و خەڵکی مەریوانن .
شەهرام ئەحمەدی لە وتووێژێک کە لەگەڵ رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا راشیگەیاند : باوکی فەرید و عەبدوڵڵا ئەحمەدی براکەی لە رێکەوتی٢٩ و ٣٠ ئاگۆستی ٢٠٢٣ بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد بوون
هەروەها لە درێژەدا رایگەیاند : ئەمرۆ پێنجشەممە ٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ برایکی دیکەی بە ناوی ئەیوب ئەحمەدی لە مەیدانی بابا رەشیدی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ئازاد کراوە