هێزەکانی حکومەت دوو شارۆمەندی تریان دەستبەسەر کرد 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٧ی رەزبەری ١٤٠١، چالاکێکی کرێکاری و ئەندامی کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە رێکخراوە کرێکارییەکان بە ناوی ئاڕمان نووریزاد خەڵکی سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە. 

هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تر شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی هێمن خاستار خەڵکی سنە، لە بەر دەرکی دوکانەکەی خۆی لە شەقامی فەڕەح لەو شاڕە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular