بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بنەماڵەی محەممەد(سۆران) مورادخانی بە هۆی بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی لە میدیاکان بە توندی هەڕەشەیان لێ کراوە .
بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە لە سەرەتای دەستبەسەر کردنی سۆران ، هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردبوو کە لە ئەگەری بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستبەسەر کرانی محەممەد موراد خانی لە میدیاکان چیتر چاویان بە کوڕەکەیان ناکەوێت .
سۆران مورادخانی شارۆمەندی دانیشتووی سنە ، مانگێک پێش ئێستا بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو .
شایانی باسە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا ناوبراو لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .