نەغەدە: گواستنەوەی سولەیمان سالک بۆ بەندیخانەی نەغەدە 

هانا: رۆژی شەممە ١٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سولەیمان سالک تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی مهاباد بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، سولەیمان سالک رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ بە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ رەوانە کرابوو. ناوبراو دوای لێپرسینەوە گوازرابۆوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە سولەیمان سالک رۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو و رۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ پاش داواکرانی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار دیسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابۆوە. 

شایانی باسە تا ئێستا هۆکاری بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular