بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادارلە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢”گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “ماردین ئەحمەدی” کوڕی سەلاح خەڵکی شاری نەقدە،لە لایان هێزە جل ئاساییەکانی حکومەتی ئیران ڕفێندرا.
بە پێی ئەم سەرچاوەیە؛ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی ئەم شارە، لەلایەن هێزە جل ئاساییەکانەوە بە ئوتوموبیلێک لە جۆری سەمەند ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
