هانا: شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی بەندکراوی کورد بە ناوی سولەیمان سالک تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان و نیشتەجێی مهاباد بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ – (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە رێگای نێوان پیرانشار مهاباد، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ کرابوو.
پاشان رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابۆوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ سولەیمان سالک لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا مافی بەهرەمەند بوون لە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.
