بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی “٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “ئازاد بەندەری” خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
