نەغەدە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک بۆ جێبەجێکرانی سزاکەی 

هانا: رۆژی سێشەممە  ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠١-(٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لاوێکی کورد بە ناوی سینا مینایی (کەریم) خەڵکی ئاوایی “سووجە” لە ناوچەی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣١ی ژولای ٢٠٢٢) شارۆمەندێکی لاوی کورد بە ناوی سینا مینایی (کەریم) خەڵکی ئاوایی "سووجە" لە ناوچەی شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبەکانی کوردستان، ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ٣ ساڵیان بە شێوەی هەڵپەسێردراو دەبێ و هەر لە دادگاش ئەم بڕیارەی پێ راگەیەندراوە. 
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی سێشەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (١٢ی نوامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ بەڕێکرابوو. دواتر رۆژی یەکشەممە ٨ی سەرماوەز (٢٩ی نوامبر) بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular