نەزانینی چارەنووسی هاووڵاتییەک دوای دوو مانگ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کەمال عەبدوڵڵا زادە” خەڵکی سەقز، دوای دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نادیارە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە لەم ماوەیەدا نەیتوانیوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و لە هەر مافێکی مرۆڤ و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشەکراوە و ڕایگەیاندراوە کە لە یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی تاراندایە.

RELATED ARTICLES

Most Popular