دوێنێ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی تویتێک نیگەرانی خۆی لە دۆخی چوار زیندانی سیاسی بە ناوەکانی (پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی و موحسین مەزلوم) دەربڕی.
لە پەیامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی سیاسی، بەتایبەتی بەرامبەر کەمینە نەتەوەییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بەو تۆمەتانە و ئەو سزایەی کە بە تۆمەتی هاوشێوە لەبەرچاو گیراوە، کە سزای لەسێدارەدانە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ بریکارەکانی وەزارەتی ڕاگەیاندن و کاربەدەستانی ئێران چارەنووسی ئەم چوار زیندانییەیان لە دوای دەستبەسەرکرانیانەوە (٢٠ی مانگی تیری ١٤٠١) شاردۆتەوە و نیگەرانی خۆیان لە نەبوونی زانیاری تەواو و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بۆ دۆسیەکەیان دەربڕی و تۆمەتەکان و لە پەیامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە پێویستە دۆسیەی ئەم چوار زیندانییە سیاسییە بە پشتبەستن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردن لەلایەن دادگاکانەوە بکۆڵرێتەوە کە "دانپێدانان"ی زۆرەملێ و بەبێ پەنابردن بە سزای لەسێدارەدان.
