بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣٠ ڕەزبەری ١٤٠٣” هارون سەلیمی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “شیان”ی سەر بە سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەشتوون ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شەقامێکی سنە ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیک ، بنەماڵە سەلیمی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و زانینی شوێنی ڕاگرتنی کوڕەکەیان سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکانیان کردووە بەڵام هیچ جۆرە وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .