ناڕوونی چارەنوسی شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان

هانا : ماوەی نزیک بە سێ مانگە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەمەدفەریق شەریعەت پەنا” کوڕی مامۆستا نەجمەدین مامۆستای سوننە مەزەب و خەڵکی ئاوایی “حاجیاوا”ی بۆکان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئەم ساتە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە رێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا .

شایانی باسە ، محەممەد فەریق شەریعەت پەنا لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە و هەروەها بنەماڵەکەی خراونەتە ژێر گوشارەوە کە نابێت سەبارەت بە ئەو لەگەڵ میدیاکان قسە بکەن و نابێ لە دۆخی ئاگادریان بکەنەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular