ناڕوونی چارەنوسی شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەمیر جەهانگیری” تەمەن ٣١ ساڵ ، کوڕی شەمسەدین و خەڵکی ئاوایی “قەڵاسەردار” و دانیشتووی نازلو ، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ڕۆژی چوارشەممە "٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣" هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی کاژێر ٤ی بەرەبەیانی بە چوار ئۆتۆمبێل و دەیان ماتۆڕ و بە شکاندنی دەرگا و شوشە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و لە پێش چاوی دایک و خوشکیەوە لەم شارۆمەندەیان داوە و پاشان  دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا ئەم شارۆمەندیان لە قاتی دووهەمی ماڵەکە خستووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداریان کردووە .

شایانی باسە تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەمیر جەهانگیری بۆ ئاگادار بوونیان لە دۆخی و شوێنی ڕاگرتنی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە .

RELATED ARTICLES

Most Popular