بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٦ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی ڕاپەری تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی بۆکان تێدەپەڕێت بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەدەست نیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی ئەم لاوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە و ئەمەش نیگەرانی جددی کەسوکارەکەی زیاتر کردووە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زانیار حەسەن زادە بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆریەک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە وڵامی مەرگی ئیبراهیم رەئیسی لە "٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە ماڵی باوکی لە بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .