بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ١٢ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی “ئەمیر زەندی” خەڵکی سنە تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نییە.
ئەمیر زەندی، کوڕی جەمال ٢٧ ساڵە و خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی فێوریەی ٢٠٢٣، لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
